ئەرکی پێشمەرگە لە باشیک کۆتایی نەهاتووە

ئەرکی پێشمەرگە لە باشیک کۆتایی نەهاتووە

ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری باشیک، بە تەواوەتی جێگیر نەبووە و بەرپرسی ئەو میحوەرە دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦\١٠\٢٠١٦، حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕاگەیاند: “لە میحوەری باشیک چەند گوندێک ھەیە کە پاکسازی لێ نەکراوە، دەمانەوێت لە گوندە بچووکەکانەوە دەست پێ بکەین، ئێستا شەڕ لە دوو گوندی بچووک ھەیە و پێشڕەوی دەکرێت بۆ دوو گوندی دیکە، دواتر سنووری ناو شارەدێی باشیک دەمێنێت کە چاوەڕوان دەکرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرئەنجامی ھێرشی گوندەکانمان دەست بکەوێت، دواتر بڕیار لەسەر ئازادکردنەوەی باشیک دەدرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەناو باشیک، نزیکەی ١٥ خۆکوژ و چەندین ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەری بۆمبڕێژکراو ھەن، بۆیە: “ئاگاداری سەرجەم فەرماندەکانم کردووەتەوە کە بە وریاییەوە پێشڕەوی بکەن". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئازادکردنەوەی باشیک لە “ئان و سات” دایە.
Payamner-
Top