کەرکوکی: داعش له ھاتنی بۆ ناو کەرکوک سوودیان لە بۆشاییەکی نزیک حەشدی شەعبی وەرگرتووە
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له کەرکوک - گەرمیان ئاشکرای کرد، داعش بە سوود وەرگرتن لە بۆشاییەک کە نزیک حەشدی شەعبیە لە نێوان داقوق و گوندی بەشیر دزەیان کردۆتە ناو کەرکوک.
عەدنان کەرکوکی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "بەپێی زانیاریەکان کە ھاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ ناو کەرکوک سوود وەرگرتن بووە لە بۆشاییەک کە ٢کم دەبێت لەنێوان داقوق و گوندی بەشیر کە نزیکە لە ھێزەکان حەشدی شەعبی و لەوێوە ھاتوون و ھێزەکە نزیکەی ١٠٠چەکدار بوونە و بە ئۆتۆمبێلی گەورەوە ھاتوونە بۆ ناو شار و لەناو شاریش ھاوکاریان کراوە و لێکۆڵینەوەکانیش وادەردەخەن کە لەو شوێنەوە دزەیان کردۆتە ناو شار و سەرەڕای ئەوەش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
عەدنان کەرکوکی گوتی: جگە لەوەش سود لەوەش وەرگیراوە کە تاوەکو ئێستا حەویجە و زاب و رەشاد لەدەست تیرۆرستانی داعشدان کە ئەمانەش دوورن نین لە کەرکوک، بۆیە کەمتەرخەمی لە حەشدی شەعبی ھەبووە و ئەوانیش سوودیان وەرگرتووە و ھاتوونە بۆ ناو کەرکوک.
Payamner-
