فراکسیۆنی پارتی بارەگای لیوای دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر دەکاتەوە
"حەیات مەجید" ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شاندێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنووری شارۆچکەی دبز، بارەگای لیوای دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەسەر کردەوە و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی ئەو لیواوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەی فراکسیۆن کە پێکھاتبوون لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆن، لە سنووری شارۆچکەی دبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک، بارەگا لیوای دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەسەر کردەوە و لە لایەن عەمید ڕوکن "شوان غەریب" فەرماندەی لیواکە و بەشێک لە فەرماندە و ئەفسەرانی لیواوە پێشوازییان لێکرا.
حەیات مەجید دەشڵێ: ڕەوشی سەنگەرەکانی پێشەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو سەرکەوتنانەی کە لە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش بە دەستی دەھێنن، ھەڵوەستەیان لەسەر کرا.
حەیات مەجید گوتی: "پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانمان بە پێشمەرگەکان گەیاند، لەلای خۆیشیانەوە فەرماندە و ئەفسەرەکانی لیوای دوو، باسیان لە بەرەکانی شەڕ و ورەی بەرزی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد، ھەروەھا جەختیان لەسەر ئەوەیش کردەوە، بۆ بەرەنگاری تیرۆر و دوژمنانی کوردستان، ھەمیشە ئامادەن."
Payamner-
