نەجیبه:چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا لەبارەی بودجە دروست دەکرێن
پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت،چاوەروان دەکرێت لەپڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت،لەبەر ئەوەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کاریگەری زۆری ھەبووە.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی وەبەرھێنان وئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند;پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق زیاترە لە١١ترلیۆن و٦٠٠ملیاردینار وبڕیارە ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەستپێبکات وئەم جارە ئێمەگەشبینین بودجەی ھەرێم رەوانە بکرێت،چونکە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کاریگەری زۆری ھەبووە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی، ھەرێم ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەربریووە وبەغدا بەڵێنی داوە،بۆیە بڕیارە چەند لیژنەی تەکنیکی دروست بکرێن لەوانە وەزارەتی دارایی وپلاندانان وبانکی مەرکەزی ھەردوولا لیژنە دروست بکرێن،بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن ئەوکێشانەی ھەیە لەبواری بودجەچارەسەر بکەن،بۆیە پێویستە کار بۆ ئەوکێشانە بکرێت.
وتیشی، ئێمە ھیوایەکی زۆرمان بەوسەردانەی سەرۆک بارزانی ھەیە،بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن ولەبودجەی ساڵی داھاتوو پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
Payamner-
