کوردستانی عێراقی نێودەوڵەتی شێخان... به به‌رده‌وامی خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت
له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی زیلكان ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و پێداویستی خۆراكی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر 53 خێزان و 256 كه‌سدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 26.10.2016 له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی زیلكان له‌سنوری شارۆچكه‌ی شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك خواردنی خێرا به‌سه‌ر 53 خێزان و 304 كه‌سی تازه ئاواره‌دا دابه‌شكرد.
تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه تازه دروستكراون بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی پارێزگای موسڵ، له ئاماده‌باشی ته‌واودان و رۆژانه پێشوازی له‌ئاواره‌ی نوێ ده‌كه‌ن و پێداویستی سه‌ره‌تاییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
Payamner-
