عوسمان بایده‌میر: پێشمه‌رگه‌کان به‌رگری له ٤٠ ملیۆن کورد ده‌که‌ن
له چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی دیداری مێری له هه‌ولێر عوسمان بایده‌میر سیاسەتمەداری کورد لە باکووری کوردستان وتی باشووری کوردستان هیوای هه‌موو کورده و هه‌موو دڵمان پێوه‌یه‌تی، وتی پێشمه‌رگه‌کان ته‌نیا بۆ موسڵ هێرش ناکه‌ن ئه‌وان شکۆ و سه‌ربه‌رزی چل ملیۆن کورد ده‌پارێزن.
وتی له بەرده‌م شه‌هیده‌کاندا سه‌رنه‌وی ده‌که‌م و سه‌ری ڕێزیان بۆ داده‌نوێنم، ئه‌وان به‌گری له چل ملیۆن کورد ده‌که‌ن .
عوسمان بایدەمیر وتیشی: هه‌رێمی کوردستان و باشووری کوردستان هیوای هه‌موو کورده. داوا له سەرجەم حزب و ڕێکخراوەکانی کورد له باشووری کوردستان ده‌که‌م ئێمه به ته‌نیا له باکوور به جێ نه‌هێڵن، ئێمه زۆر پێویستمان پێیانه.
Payamner-
