ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له میحوه‌ری ته‌لسقۆف و ناوه‌ران په‌ناگه‌و به‌تانی و پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر 500 پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كات.
رۆژی 26.10.2016 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له میحوه‌ری ته‌لسقۆف ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌تانی به‌سه‌ر 100 پێشمه‌رگه‌ی میحوه‌ره‌كه‌دا دابه‌شكرد، هه‌ر له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، 20 خێوه‌ت و به‌تانی به‌سه‌ر 100 پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك دابه‌شكرد.
هاوكات له میحوه‌ری ناوه‌ران ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 300 پارسێلی خۆراكی پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
شایانی باسه، جگه له دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل و خۆراك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له له به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی خۆراكی بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ دابه‌شكردووه.
Payamner-
