مەسرور بارزانی: نابێ ھیچ گرووپێکی چەکداری دەرەوەی دامەزراوە فەرمیەکانی عێراق بەشداری لە رزگارکردنی مووسڵ و قۆناغەکانی دواتردا بکات
ئەمڕۆ "مەسرور بارزانی” راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە میانەی پێشوازیکردنی لە (جۆزێف پێنینگتۆن) جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی مەلەفی عێراق و شاندی یاوەری رایگەیاند، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان زۆربەی ئەو ئامانجانەی جێبەجێکرد، کە لەچوارچێوەی رێککەوتندا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق دیاریکرابوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوا پەرەسەندنە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە بەگشتی تاوتوکرا و ئاماژە بە کاریگەری و ئەنجامەکانی ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق و بەردەوامی پێشڕەوییەکان درا. پەیوەست بە پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە و ئامانجە رێککەوتن لەسەرکراوەکان (مەسرور بارزانی) رایگەیاند، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان زۆربەی ئەو ئامانجانەی جێبەجێکرد، کە لەچوارچێوەی رێککەوتندا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق دیاریکرابوو.
ھەر لە کۆبوونەوەکەی نێوان راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە کرایەوە، کە نابێ ھیچ گرووپێکی چەکداری دەرەوەی دامەزراوە فەرمیەکانی عێراق بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ و قۆناغەکانی دواتردا بکات.
Payamner-
