ئەشواق جاف: بڕینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی زارەکیی نووری مالیکی بوو

ئەشواق جاف: بڕینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی زارەکیی نووری مالیکی بوو



پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا نووری مالکی بە بڕینی بودجەی ھەریمی کوردستان تۆمەتبار کرد. د. ئەشواق جاف پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی زارەکیی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق بڕا.



ئەشواق جاف وتیشی ئەو بڕیارەی مالیکی بە نووسراو نەبوو، داوامان لێکرد کە بڕیارێکی نووسراومان بداتێ تا خەڵکی ئاگادار بن و بزانن چییە، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و وتی "بڕیارەکە زارەکییە".



ئەم وتانەی ئەشواق جاف پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی کۆڕبەندی مێری بوو کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت. ئەو پەرلەمانتارە لە قسەکانیدا وتی حکومەتی بەغدا دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ژمێرەی کۆتایی نییە و پابەند نییە بە یاساوە. بەڵام حکومەتی بەغدا خۆیشی ژمێرەی کۆتایی نییە و ئێستا ئێمە ئەو کێشەیەمان ھەیە کە حکومەتی بەغدا ژمێرەی کۆتایی نییە"‌.
Payamner-
Top