پێشمەرگە چەکدارێکی داعش بەدیل دەگرێت
چەند پێشمەرگەیەک لە لیوای حەوتی هێزی پێشمەرگە چەکدارێکی داعش بەدیل دەگرن و بەگوتەی یەکێک لە پێشمەرگەکان کاتێک بینیویانە خۆی لەنێو پووشوپەڵاشی ناوچەکەدا حەشاردابوو.
هەڵگورد محەممەد، پێشمەرگە لە لیوای 7ی فوجی دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی " کاژێر 3:30 خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 25-10-2016 لە نزیک قەزی شنگال، دوای رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش، پێشمەرگە چەکدارێکی داعشی بەدیل گرت".
بەگوتەی ئەو پێشمەرگەیە، ئەو چەکدارەی داعش لە رەگەزی عەرەب بووە و خۆی لەنێو پووشوپەڵاشی ناوچەکدا حەشاردابوو.
هەڵگورد محەممەد، دەشڵێت "ئەو چەکدارەی داعش ، چەکێکی جۆری کڵاشینکۆڤ، دوو روومانە و چوار مەخزەنی پێبووە".
Rudaw-
