ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان پێكدەهێنێت
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 26-10-2016ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان پێكدەهێنێت.
عەبدولستار مەجید گوتیشی "لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی ئەوەم كرد، لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران دروست بكرێت بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان. خۆخشبەختانە پێشنیازەكەم قبوڵ كرا".
وەزیری كشتوكاڵ راشیگەیاند "ئەو لیژنەیە سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات؛ هەم گوێ لە سەرنج و تێبینی حیزبەكان دەگرێت لەسەر حكومەت، هاوكات لیژنەكە لەبارەی دۆخی حكومەت و قەیرانەكان روونكردنەوە دەداتە حیزبەكان".
عەبدولستار مەجید باسی لەوەشكرد، هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردووەتەوە، پێویسته قەیرانی سیاسیی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێت. "گوتم خەڵك بەرگەی ئەو هەموو قەیرانە ناگرێت، ئەگەر قەیرانی دارایی‌ش چارەسەر نەبێت، خۆ دەكرێت قەیرانە سیاسییەكە چارەسەربكەین، دەرنجامی ئەو قسانەشم، دروستكردنی ئەو لیژنەیە پەسندكرا".
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان راپۆرتێكی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كێشە و گرفتەكانی كەرتی نەوت پێشكەشكردووە.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/10/2016 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران له شه‌ڕى دژه‌تیرۆر خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى و پیزانینى له پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له هه‌موو به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كرد، ده‌ستخۆشى و پێزانینیشى بۆ خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆر و ئاسایش و خۆبه‌خشان له كه‌ركووك و به‌ڕێز پارێزگار و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له كه‌ركووك دووپات كرده‌وه كه مه‌ردانه ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان بوونه‌وه و تێكیانشكاندن.
ده‌رباره‌ى شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى مووسڵیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى كراوه، پێشمه‌رگه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و شوێنانه‌ى كۆنترۆل كردووته‌وه كه به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه بۆى دیارى كرا بوون و ئه‌ركى خۆى ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له سوپاى عیراق كرد بۆ سه‌ركه‌و‌تنه‌كانى له شه‌ڕدا و سه‌ره‌خۆشى له شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران له هێزه عیراقییه‌كان خواست.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى خۆشحاڵه به‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌تى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به وردى به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه پابه‌ند بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى پێزانینى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عیراقه. ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى دواى مووسڵ نیگه‌رانه و پێى وایه ده‌بێ ڕێككه‌و‌تنێكى سیاسى له‌سه‌ر قۆناغى دواى مووسڵ بكرێت.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها باسى له كێشه‌ى ئاواره‌كان كرد كه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستى پێكردووه و ئاواره‌كان له ده‌وروبه‌رى موسڵه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دێن. دووپاتیشى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌و دۆخه سه‌خته داراییه‌ى كه تیایدایه، ناتوانێت وه‌ك پێویست كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكات، بۆیه داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه هاوكارییان بكه‌ن.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى نه‌وت هه‌ر له به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه، تا به‌ر‌هه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و كارى كۆمپانیاكانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانى نه‌وت پێشكه‌ش كرد و به وردى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ى كه له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، له‌سه‌ر داهاتى هه‌رێمى كوردستان دروست بووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نه‌گه‌یشتن به ئامانجى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه، به‌رچاوڕوونییه‌كى ته‌واویشى ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وت و خه‌رجكردنى داهاته‌كانى و چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانیان له بنیاتنانى ژێرخان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بوارى كاره‌بادا پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كرد و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش چه‌ندین سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و زیادكردنى داهات و ئه‌نجامدانى چاكسازیى ڕاسته‌قینه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئیراده‌یه‌كى جددیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى زانستیى بنیاتراو له‌سه‌ر ڕێژه‌ى داهات و خه‌رجییه‌كان، به‌پێى ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هاوكاریى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌نداره‌كان ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى ببێته‌وه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بدات.
به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوارى گرنگدا هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازیى ڕاسته‌قینه هه‌ڵناوه و كارى زۆر جددى له‌سه‌ر چاكتركردنى سیسته‌مى كارگێڕى و به‌تایبه‌تى چاكتركردنى سیتسه‌مى كارگێڕیى داراییى گشتى كردووه و تا ڕاده‌یه‌كى باش هاوسه‌نگییه‌كى له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كاندا دروست كردووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێداچوونه‌وه به هه‌موو كه‌رته‌كاندا بكرێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه وێڕاى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى حكوومه‌ت، هێشتا چه‌ند ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت مایه‌ى ئومێد و خۆشحاڵین و به به‌رده‌وامبوونیشیان به دڵنیاییه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان زۆر ته‌نگانه‌ى گه‌وره‌ترى بینیوه و به هه‌وڵ و تێكۆشانى خۆى به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووه، قه‌یرانى دارایی‌ش له هه‌رێمى كوردستان ڕاسته ته‌حه‌دییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یشه بۆ به‌خۆداچوو‌نه‌وه و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌نگاوى چاكسازیى باش نراوه و ڕاگه‌یاند حكوومه‌ت له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حكوومه‌تى فیدرالى عیراق بڕى 309 ملیار دینارى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه كه ده‌كاته نیوه‌ى شایسته‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ردوو ساڵى 2014 و 2015 و كاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌سه‌ر زیاتر 100 هه‌زار خانه‌واده ده‌بێت. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى بازرگانیى عیراقى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى فیدرالى عیراق ئه‌و نیوه‌یه‌یشى كه ماوه له‌گه‌ڵ شایسته‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مساڵى 2016 بنێرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ڕه‌شنووسى ستراتیژى پێنج ساڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو. دواى گفتوگۆى ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه و چۆنیه‌تیى بنبڕكرنى گه‌نده‌ڵى، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
ئینجا به‌ڕێز وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دوو ڕاپۆرتى سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى پێدانى قه‌رزى بچووك له هه‌رێمى كوردسان و بابه‌تى پاره‌ى سه‌ندووقى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌ش كرد. دواتر له لایه‌ن وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌وه كرا و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه له كۆبوونه‌ویه‌كى تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به وردى گفتوگۆ و پێداچوونه‌وه به‌و زانیاریانه‌دا بكرێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خرانه ڕوو، دواتریش بڕیارى كۆتایى لێبدرێت.
رووداو
