لە نزیک کەرکووک پێنج چەکداری داعش کوژران

لە نزیک کەرکووک پێنج چەکداری داعش کوژران
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە نزیک شاری کەرکووک پێنج چەکداری دیکەی داعش کوژران.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26-10-2016 لە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە ناحیەی تازەی نزیک شاری کەرکووک، پێنج چەکداری دیکەی داعش کوژران و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە.

سەرحەد قادر گوتیشی "ناسنامەی چەکدارەکان دیارنییە و ئەوش روون نەبووەتەوە کە ئەو چەکدارانە هەمان چەکدارەکانی نێو کەرکووکن، یاخود تازە هاتوونەتە سنوورەکە".



رووداو
Top