وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا درێژكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا درێژكردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان وادەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا تاوەكو رۆژی 31ی ئەم مانگە درێژكردەوە.
بەپێی نووسراوێك، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 26-10-2016 بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستە زانكۆ حكومییەكانی كردووە، بڕیاردراوە ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا چەند رۆژێك درێژبكرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكە دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رۆژی دووشەممە 31-10-2016 دەبێت.

لەبارەی تاقیكردنەوەی توانستی زانستیی و راگەیاندنی ئەنجامەكان، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە وەك خۆیان بمێننەوە و گۆڕانكاری تێدا نەكرێت.

Top