پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وییه‌كانی به‌رده‌وامه و داعش‌یش پاشه‌كشێیه‌كی زۆری كردووه
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات كه چه‌كدارانی داعش له بەشێکی زۆری سەنگەرەکانیان بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پاشەکشەیان کردووە و پێشمەرگەش پێشرەوییهكی زۆری كردووه.
لیوا بەهرام دۆسکی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بەردەوام بووە و داعش لە زۆر میحوەر بەرانبەر بە پێشمەرگە پاشەکشەی کردووە و پێشمەرگە لە پێشڕه‌وی بووه".
گوتیشی: " ئەمڕۆ سێشه‌ممه (25\10\2016)هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی خورساباد بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و داعش لە گوندەكە پاشەكشەی كرد و پێشمەرگە چووە نێو خورسبابادەوه كه زۆر نزیكه له سەنتەری شاره‌دێی باشیك."
ئەوەشی خستەرووكه پێشمەرگە لەچەند شوێنێک گەمارۆی داعشی داوە.
Bas News-
