هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد دەستگیرکران

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد دەستگیرکران

پاش هەڵکوتانە سەر بینای شارەوانیی ئامەد، هاوسەرۆکانی شارەوانییەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران.

هەریەک لە فرات ئانڵی و گوڵتان کشانک هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد – کە گەورەترین شاری باکوری کوردستانە لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا – لەلایەن پۆلیسی ئامەدەوە دەستگیرکران.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی شارەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە دەستگیرکردنی ناوبراوان بەشێکە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.

دوای دەستگیرکردنی گوڵتان کشانک و فرات ئانڵی ژمارەیەکی زۆر پۆلیس لە دەورووبەری شارەوانییەکەدا بڵاوەیان پێکرا و لە ئێستادا قەرەباڵغییەکی زۆر لەو ناوچەیەدا هەیە.
Xandan-
Top