پێشمەرگە له موسڵ نزیكبۆتهوه و بهشێكی دیكهی ناوچه كوردستانییهكانی كۆنتڕۆڵ كردۆتهوه
روونیشیدەكەنەوە، هێزەكانی پێشمەرگە لە زۆربەی میحوەرەكان گەیشتوونەتە دوا سنوورەكانی كوردستان و سەنگەریان لێداوە، كە تەنیا 7 كیلۆمەتر لە شاری مووسڵەوە دوورن.
سەربەست تڕوانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران بۆ "هەولێر" گوتی: پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای مووسڵ هێڵی دوایین سنوورەكانی كوردستان دەكێشێت، ئەو ناوچانە دەخاتەوە ژێر ركێفی خۆی.
گوتیشی: هەرگیز ئەو ناوچانە بە دەست هیچ هێزێكەوە نادەن، كە بە خوێنی پێشمەرگە لە دەست داعش كۆنترۆڵكراونەتەوە، هێزی پێشمەرگە لەو میحوەرە ئەو ناوچانەی بۆ دیاری كرابوون هەموو ئەو ناوچانەی ئازاد كردوونە و ئێستا تەنیا 7 كیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورن و، ئێستا خەریكی دروستكردنی ساترین لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش.
تڕوانشی، ئەوەشی گوت: چەكدارانی داعش زۆر لاواز بوونە، لە هەندێك شوێن بۆ ماوەی سێ رۆژە موحاسرە كراون و هیچ هاوكاریەكیان بۆ نایەت و، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەوانیش لەناو دەبەین و ناوچەكە بەتەواوەتی لە داعش پاك دەكەینەوە.
عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "هەولێر" روونیكردەوە، سەعات 6:30 خولەكی دوێنێ بەیانی هێزی پێشمەرگە هێرشی كردە سەر چەكدارانی داعش لە باشیك و خورسەبات و چەند ناوچەیەكی دیكە، توانیان هەموو ئەو ناوچانەی بۆیان دیاری كرابوو ئازاد بكەن.
ئەوەشی دیاركرد، هێرشی هێزی پێشمەرگە چ ئەوەی دوێنێ، چ لە رۆژانی رابردوو كاریگەری خۆی زۆر لەسەر چەكدارانی داعش لەو ناوچانە و لە مووسڵ هەبووە و، تیرۆیستان بەرگریان نەماوە و بەردەوام بەرەو ناو مووسڵ و ناوچەكانی دیكە هەڵدێن.
ڕائید هیوا شەمزینی، فەرماندەی پێشمەرگە لە لیوای حەوتی پیادەی سۆران بۆ "هەولێر" دەڵێ: هێزی پێشمەرگە پێشڕەویەكی باشی كردووە و توانیویەتی باشیك كە ناوچەیەكی گرنگ و ستراتیژیە لەگەڵ گوندەكانی فازلیە، تیسخراپ، عومەر قامچی، كانونیە، دەراویش و رێگەی سەرەكی باشیك – مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكەنەوە و ئێستاش ناوچەكە هەمووی لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دایە و تەنیا 7 كیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورن.
روونیشیكردەوە، داعش تووشی زیانێكی زۆر بووە، مەیدانی شەڕ پڕ بووە لە كەلاکی تیرۆریستان، لەگەڵ ئەوەی 5 ئۆتۆمبێلی ئەوان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تەقێنراونەتەوە.
ڕائید هیوا، ئەوەشی گوت: تیمەكانی ئەندازیاریی لەو ناوچانەی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵی كردوونەتەوە خەریكی پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكانی داعشن و، هەروەها هێزی پێشمەرگە خەریكی لێدانی خەندەق و دروستكردنی ساترە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر بكرێن".
Hawler-
