وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تاڵن

  وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تاڵن

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێ، پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە بەتاڵن و، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ دوو جێگری پارێزگا بۆ راییكردنی كارەكانی پارێزگارەكان رادەستپێرێت تا كێشەكە چارە دەكرێت.

(جەلال شێخ كەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌: "لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە ڕووی یاسایییەوە پۆستی پارێزگار بەتاڵە، بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو جێگری پارێزگار لە سلێمانی و هەڵەبجە رادەسپێرێت كارەكانی پارێزگار ڕایی بكەن، هەر ئەمڕۆ بڕیاری فەرمییان بۆ دەردەكرێت تا ئەو پۆستانە بە بەتاڵی نەمێننەوە".

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی: "ئێمە پارێزگار بۆ ئەو دوو پارێزگایە دانانێین، چونكە كێشەیان لەسەرە، بەڵكوو ئەو جێگرانە ئێشوكاری پارێزگار لە هەردوو پارێزگادا بەڕێوە دەبەن، تا ئەوكاتەی كێشەی نەبوونی پارێزگار لە سلێمانی و هەڵەبجە چارە دەكرێت و پارێزگاریان بۆ دەستنیشان دەكرێت، چونكە بەپێی یاسا پێویستە كەسێك ئیشوكاری پارێزگار بەڕێوە بەرێت، خۆ ناكرێت ئەو دوو پارێزگایە بێ پارێزگار بمێننەوە".
Hawler-
Top