له‌ عه‌نكاوه‌ كریستیانه‌كان نوێژ بۆ پشتگیرى و سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

 له‌ عه‌نكاوه‌ كریستیانه‌كان نوێژ بۆ پشتگیرى و سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مار لویس ساكۆی یه‌كه‌م پاتریركی كه‌نیسه‌ى كلدان كاسۆلیك له‌ عیراق و جیهان به‌ ئاماده‌بوونى مار گۆرگیس سلێوه‌ى سێیه‌م پاتریركى كه‌نیسه‌ى رۆژهه‌ڵات و مار نیقادیمۆس دادوود شه‌ره‌ف سه‌رۆكى ئه‌ساقیفه‌ى سریان ئه‌رسه‌زۆكس له‌ موموسلأ و كوردستان و به‌رپرسانی حزبى و حكوومى و خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ و ئاواره‌كانى شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌رى له‌ كڵێسه‌ى ئومول مه‌عوونه‌ ڕێوڕه‌سم و نوێژى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو بۆ پشتوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی تر كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنى ده‌شتى نه‌ینه‌واو و شارى مووسل به‌شدارن.

نوێژه‌كان و داه‌وه‌ته‌كان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاشتی و به‌رقه‌رارى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كدی قبوول كردن و نه‌مانى تیرۆر له‌م ناوچه‌یه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ گشت هێزه‌كان بوو.

لاى خۆیه‌وه‌ مار ساكۆ سوپاسى هه‌ر یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبى و حه‌شدی نیشتمانى كردو نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كرد كه‌ نابێت كه‌س له‌سه‌ر ئایین رق و ركه‌به‌رى به‌رانبه‌ر بكرێت. هه‌ر كه‌س له‌م وڵاته‌ مافى خۆى هه‌یه‌و پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كدی قبوولأ كردن باشترین چاره‌سه‌ره‌ و نیشتمانپه‌روه‌ری مافی هه‌موو تاكێكه‌.
Kurdistan-
Top