له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنى ئه‌م دواییه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باتنایێ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌مرۆ توانیان هه‌موو ئه‌و گوندانه گه‌مارۆ دراوانه ئازاد بكه‌ن كه‌ماوه‌ى چوار رۆژبوو گه‌مارۆى دابوو,هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ى ئازادكران گوندى كریستیان نشینه‌كان بوون كه‌پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له گونده‌كانى (باتنایێ- مار ئۆراها – سماقیه‌ى سه‌رو-سماقیه‌ى خوارو), تیرۆرستانى داعش له‌م گوندانه زۆر هه‌وڵیاندا له رێگه‌ى ئۆتۆمبێڵ و تیرۆریستانى خۆكوژ خۆیان بگه‌یه‌نه پێشمه‌رگه به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كه‌نیان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى و پێشمه‌رگه‌وه پوچه‌ڵكرانه‌وه و دوجار پێشمه‌رگه ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه هه‌ڵكرد . له‌ئێستاشدا پێشمه‌رگه له‌و سنوره سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان تۆكمه كردوه..
Kurdistan-