سلێمانی بێ پارێزگارە

سلێمانی بێ پارێزگارە


سەرۆکی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات ئێستە سلێمانی بێ پارێزگارە و دەبێت چارەسەری ئەو دۆخەی سلێمانی بکرێت.


زیاد کاکەرەزا سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی راگەیاند ئێستە شاری سلێمانی بێ پارێزگارە و هیچ کەس پارێزگار نییە.


هەروەها گوتی "بەشێوەیەکی کاتی بۆ تێپەڕاندنی کاروباری ئیداری، عومەر قەڵادزەیی جێگری پارێزگار دیاری کراوە و ئەویش کاتییە".


گوتیشی "چارەسەری ئەو پرسە دەکەوێتە ئەستۆی گۆڕان و یەکێتی، دەبێت خۆیان چارەسەری بکەن، چارەسەرەکەش ئەوەیە کە هیچ پارێزگارێک شەرعی نییە ئەگەر ئەندامی ئەجومەنی پارێزگا نەبێت".
Bas News-
Top