پێشمەرگە لە باشوورەوە گەیشتە نێو باشیک

 	 پێشمەرگە لە باشوورەوە گەیشتە نێو باشیک
ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان لە گوندی خورسیباد لە میحوەری باشیك كۆنتڕۆڵ بكەن و ئەفسەرێكی پێشمەرگەش ئاماژەی بەوە كرد، هێزەكانی پێشمەرگە گەمارۆی سەنتەری ناحیەی باشیكیان داوە و لە باشوورەوە چوونەتە نێو باشیكەوە.



نەقیب سالار ماهر ئەفسەری لیوای یەكی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بەردەوام بووە؛ دیارە ماوەیەک بوو گەمارۆیان دابوو؛ ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی خورسیباد بە تەواوی بگرنەوە و داعش لە گوندەكە پاشەكشەی كرد و پێشمەرگە چووە نێو خورسیبادەوە نزیك سەنتەری ناحیەی باشیك."



نەقیب سالار گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی باشوورەوە چوونەتە نێو سەنتەری ناحیەی باشیكەوە، بەڵام هێشتا چەكداری داعش لەنێو شارەدێی باشیك ماون و بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو ناوچەكە بە تەواوی كێوماڵ بكرێت بۆ هەڵگرتنەوەی بۆمب و دڵنیایی لەوەی هیچ چەكدارێك لەوێ نەماوە."
PDK-
Top