سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی گەیارە دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی گەیارە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی سەردانی شارەدێی گەیارە لە باشووری پارێزگای نەینەوا دەکات.

سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2016 سەردانی شارەدێی گەیارەی کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کۆ بووەوە.

سەلیم جبوری و فەرماندە ئەمنی و سەربازییە عێراقییەکان تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ و خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی کردن لە ئاوارەکانی ئەو شارەیان کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.














باسنيوز
Top