سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی گەیارە دەکات
سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2016 سەردانی شارەدێی گەیارەی کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کۆ بووەوە.
سەلیم جبوری و فەرماندە ئەمنی و سەربازییە عێراقییەکان تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ و خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی کردن لە ئاوارەکانی ئەو شارەیان کردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
