وه‌زاره‌تی ناوخۆ : ئه‌مڕۆ كه‌سێكی تر بۆ راییكردنی كاره‌كانی پارێزگاری سلێمانی راده‌سپێرین
جه‌لال شێخ كه‌ریم به‌خه‌ندان-ی وت "بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێك ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری ئیداری، ئیشوكاری پارێزگا راپه‌ڕێنێت له‌جێی پارێزگار، بڕیاره‌كه‌ش وه‌زیری ناوخۆ واژی ده‌كات چونكه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه".
جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری ئیداری، عومه‌ر قه‌ڵادزێیه كه له‌پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، سه‌ردار قادر، وه‌كو پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌وامی نه‌كردووه‌و چووته ماڵه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری پێشووی سلێمانی بۆ ناوبراو قبوڵنه‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاوێژی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم.
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی: عومه‌ر قهلاَدزهیی، جێگری پارێزگا بۆ كاروباری ئیداری وه‌ك جێگر ئیشوكاره‌كانی پارێزگاری سلێمانی راده‌په‌ڕێنێت، نه‌ك وه‌ك پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت"، چونكه ئه‌وان پابه‌ندن به‌و رایه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوورا كه گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ئاسۆ فه‌ره‌یدونه‌وه بۆ سه‌ردار قادر به"نه‌بوو" زانیبوو.
ئه‌و گرفته دوای ئه‌وه دروستبوو، كه كۆتایی مانگی 8ی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی قبوڵكردو هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ پێویستی به‌مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم نازانێت به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه یاساییه‌كه‌ی، بۆیه ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و پرسه ره‌وانه‌ی لای ناوبراو بكه‌ن.
جه‌لال شێخ كه‌ریم، وتی "تائێستا مامه‌ڵه‌ی هه‌ڤاڵ ئهبوبهكرمان بۆ نه‌هاتووه تا ئه‌وانیش بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بنێرن، هه‌روه‌ها ئێمه ناتوانن سه‌ردار قادر رابسپێرین بۆ ئه‌وه‌ی ئیشوكاره ئیدارییه‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه‌ببات، چونكه ئه‌و جێگره بۆ كاروباری هونه‌ر نه‌ك ئیداریی".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر، سه‌ردار قادر ده‌وام بكات، ئه‌وان ئاماده‌ن رایبسپێرن ئیشوكاره هونه‌ریه‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه‌ببات وه‌ك جێگری پارێزگار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی وه‌كو "پارێزگاری سلێمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ردار قادر-دا ده‌كه‌ن"، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات وه‌زاره‌تی ناوخۆ نووسراوه‌كانی سه‌ردار قادر-ی وه‌كو پارێزگاری وه‌كاله‌ت قبوڵنه‌كرد.
جه‌لال شێخ كه‌ریم، زیاتر وتی "كاره‌كه‌ی ئێمه سیاسی نییه، به‌ڵكو كارێكی یاساییه‌و ناكرێت ئیشوكاره‌كانی پارێزگای سلێمانی رابوه‌ستێت، ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت كاره‌كانی پارێزگاكه رابپه‌ڕێنێت تا كێشه یاساییه‌كانی دانانی پارێزگاری ته‌واو ده‌بێت".
یهكێتیو گۆڕان به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌ساڵی 2014، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گهرمیانو راپه‌ڕین رێككه‌وتن، كه دوو ساڵی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌ر یهكێتیو هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ر گۆڕان كه‌وت، به‌ڵام له‌ساڵی دووه‌م-و ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كێشه‌ی تێكه‌وت.
خه‌ندان
