نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا
جه‌بار عه‌لی لوعه‌یبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، پێویسته رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپیك) عیراق ببه‌خشێت له‌و رێسا‌و مه‌رجانه‌ی به‌مه‌به‌ستی سنورداركردن‌و دابه‌زاندنی ئاستی نه‌وت ده‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی وڵاتانی نه‌یجیریاو لیبیا به‌وپێیه‌ی "ئێمه له‌شه‌رێكی سه‌ختداین دژی داعش".
به‌پێی وته‌ی بازرگانانی نه‌وت، دوای لێدوانه‌كانی لوعه‌یبی نرخه‌كان دابه‌زین.
وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئۆپیك، كۆتایی مانگی رابردوو گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی بكه‌وێته مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت.
ئۆپیك به‌نیازه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئاستی نێوان 32.50 – 33 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا كه‌مبكاته‌وه ن ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی ئۆپیك بریتی بووه له 33.39 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه سه‌ختتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر عیراق، كه دووه‌مین به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له دوای سعودیه له‌رێكخراوی ئۆپیكدا، به‌شداری له پلانی سنورداركردنی به‌رهه‌مهێناندا نه‌كات.
ئه‌مڕۆش نرخه‌كانی نه‌وتی خاو دابه‌زی، به‌هۆی داواكه‌ی عیراق‌و به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره‌وه دابه‌زی.
به‌پێی رۆیته‌رز، هه‌تا كاتژمێر 8:28 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتی خاوی برنت 8 سه‌نت دابه‌زی‌و به‌رمیلێك به (51.38) مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كران ئه‌وه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی داخستنی پێشووتر.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی یه‌ك سه‌نت دابه‌زی‌و به‌رمیلێك به (50.51) دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
عیراق رایگه‌یاندووه كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی گه‌یشتۆته (4.774) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، هه‌نارده‌كردنی گه‌یشتۆته (3.87) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
فه‌لاح ئه‌میری، سه‌رۆكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) وتی "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له ئۆپیك و له هیچ وڵاتێكی دیكه ناكه‌ین."
وتیشی كه بازاڕی عیڕاق له‌هه‌شتاكانه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست جه‌نگه جۆراوجۆره‌وه "ده‌بوایه 9 ملیۆن نه‌وتی رۆژانه‌مان به‌رهه‌م بهێنایه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كان نه‌بوونایه".
ده‌یڤید لینۆكس، شرۆڤه‌كار له‌فات پرۆفێتس له سیدنی به بڵومبیرگی ڕاگه‌یاندووه "كه‌رتی نه‌وت له چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتوودایه، ئه‌گه‌ر ئۆپیك سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنان جیبه‌جێنه‌كات ئه‌وا ڕه‌نگه نرخه‌كانی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی 45 دۆلار."
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی عیراقدا له‌پلانه‌كه‌ی ئۆپیك، ڕوسیا كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، له‌به‌ره‌وپێشچووندایه له‌گه‌ڵ ئۆپیكدا بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر پلانی سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
