سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا دەكات
ئهمڕۆ دووشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەولەتی تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئاییندەی سووریا و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئێستای ئەو وڵاتە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ
Payamner-
