سروودێكى عێراقی بۆ پێشمه‌رگه: كوردستان هێڵى سووره چیاكانى به‌داعشدا ده‌ته‌قێته‌وه
سێ هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب و هونه‌رمه‌ندێكى كورد، سروودێك بۆ نه‌به‌ردییه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش تۆمار ده‌كه‌ن، كه تیایدا به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانه‌وه، شانازى به ئازایه‌تیی ئه‌و هێزانه‌وه ده‌كه‌ن.
سرووده‌كه، له‌لایه‌ن شاعیری ناسراوى عێراقی، خوزه‌یه‌ر هادى نووسراوه‌ته‌وه و ئاواز و وتنیشی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى عێراقی سالم ئهنبارییهوهیه.
له‌و سرووده‌دا، هه‌ره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندى كورد سه‌ڵاح زاخۆیی و هونه‌رمه‌ندى عێراقی نه‌میر حه‌مدانى به‌شدارییان كردووه.
له كۆپله‌یه‌كی سرووده‌كه‌دا، شاعیره عێراقییه‌كه به داعشه‌كان ده‌ڵێت :" كوردستان هێڵى سووره، چیاكانى پێتاندا ده‌ته‌قێته‌وه".
جێی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م سروودی له‌و شێوه‌یه كه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى عێراقی به‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌به‌ردییه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش، تۆمارى ده‌كه‌ن.
Bas News-
