بەوێنە ناو ئایپادی داعشێک بڵاو دەکرێتەوە

بەوێنە ناو ئایپادی داعشێک بڵاو دەکرێتەوە


دوای هێرشی ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ کەرکووک و کوژران و گیرانی بەشێکیان، وێنەکانی ناو ئایپادی یەکێک لە چەکدارەکان بڵاو دەبێتەوە.



لە ناو ئایپادی ئەو چەکدارەی داعش، وێنەی چەندین چەکداری رێکخراوەکەی تێدایە، کە بەشێکیان زۆر منداڵن و هێشتا موویان لێ نەهاتووە، هەروەها نەخشەی داڕێژراوی چەکدارانی داعش بۆ هێرشەکەیانی تێدایە.



ژمارەیەک چەکداری داعش بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 21ـی تشرینی یەکەمی 2016 دەستیان بەسەر چەند باڵەخانە و خانووێکی کەرکووکدا گرت و دوای شەڕێک لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، زۆربەیان کوژران و دەستگیرکران.



رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2016، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە ژمارەیەک مۆبایل و ئایپادی جەکدارانی داعشیان کەوتووەتە دەست و بەهۆیانەوە دەزانن چۆن چەکدارەکان هاتوونەتە ناو کەرکووک.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
Bas News-
Top