بەوێنە.. دوو چەکداری داعش لە بارودۆخێکی زۆر شەرمهێنەر دەستگیر کران
دوو چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە بارودۆخێکی زۆر شەرمهێنەر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەستگیر کران.
بەهۆی ئەوەی داعش بڕیاری داوە تەنها رێگە بە ژنان بدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بچنە دەرەوە، بۆیە دوو چەکداری داعش بە پۆشینی جلی ژنانەوە، هەوڵی چوونە دەرەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەدەن.
ئەو دوو چەکدارە ویستوویانە خۆیان بشارنەوە و نەکەونە دەست پێشمەرگە و وەک دوو ژن خۆیان خزاندووەتە ناو ژنە ئاوارەکانی خەڵکی مووسڵ، بەڵام پێشمەرگە ئاشکرای کردوون و دەستگیری کردوون.
تاوەکو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە چەندین جار چەکدارانی داعشیان بە جلی ژنانەوە و بە چەندین فرتوفێڵ دەستگیر کردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
Bas News-
