بۆ يه‌كه‌مجاره‌.. سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان

 بۆ يه‌كه‌مجاره‌.. سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان

لە نزیک گوندی قوڕەگۆ لە سنووری قەزای رانیە بە گولـلەیەکی نادیار ئەندام پەرلەمانێکی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بریندار کرا.

کاروان مەحموود، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "کاتژمێر ٣:٠٠ ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٤-١٠-٢٠١٦ ، قادر ئەحمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بە گوللەیەکی نادیار بریندار کراوە".

بەگوتەی پۆلیسی راپەڕین، کەسوکاری قادر ئەحمەد گومانیان لەھیچ کەسێک نییە و ھیچ کەسێکیش لەسەر ئەم رووداوە دەستگیرنەکراوە.

پێشەوا قادر، کوڕی قادر ئەحمەد،رایگەیاند" باوکم بەمەبەستی گەشت و سەیران چووتە دەرەوە و لەناکا و گوللەیەک بەر پشتی کەوتووە و لە سکی ھاتووەتە دەرەوە". دەشڵێت، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشی وەردەگرێت.
Payamner-
Top