بۆ يه‌كه‌مجاره.. سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان
بۆ يه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ستيفان لوڤين ده‌گاته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد له لايه‌ن به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازى لێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ لۆڤين، به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه پێشوازى لێكرا و دواتر هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى شه‌ڕى داعش و په‌نابه‌رانى عێراقيان تاوتوێكرد.
لۆڤين، كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ناسراوى سويده و سه‌ر به پارتى كارى ديموكراتى سۆسياليستى سويده.
ناوبراو له 21ى ته‌مموز/ يۆليۆى 1957 له شارى ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد له‌دايكبووه و له 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2012 بووه‌ته سه‌رۆكى پارته‌كه و له 3ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2014 پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى سويدى وه‌رگرتووه.
k24-
