ھەرکی: پێویستە کەسوکاری شەھیدان وپێشمەرگە عەدنان عوسمان وکەمال رەئوف بۆ مێژوو ریسوا بکەن

ھەرکی: پێویستە کەسوکاری شەھیدان وپێشمەرگە عەدنان عوسمان وکەمال رەئوف بۆ مێژوو ریسوا بکەن

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویستە پێشمەرگە وکەسوکاری شەھیدان لەئاست بێرێزیەکانی عەدنان عوسمان وکەمال رەئوف بێ دەنگ نەبن وسکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بۆ مێژوو ریسوا و شەرمەزاربن وکەسی دیكه‌ ئەو کارە نەکات.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان نازم ھەرکی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند:" بێرێزیەکانی عەدنان عوسمان و کەمال رەئوف بەھێزی پێشمەرگە پێویستە بەبێ دەنگی تێپەر نەبێت ولێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت وناکرێت لێیان بێ دەنگ بن، چونکە ئەمانە کەسانی بێلایەن نین وئەجندایەکی سیاسیان ھەیە وجێبەجێی دەکەن، بۆیە ناکرێن ئەوانە بەئاشکرا لەرێگەی میدیاوە بێ رێزی بەپێشمەرگە بکەن وئەوانیش خوێن بۆ خاکی کوردستان بڕێژن.

نازم ھەرکی گوتیشی: بەھۆی ئەوبێرێزیانەی ئەو دوو کەسە بەپێشمەرگەیان کردووە دڵگرانیەکی زۆر لەلای خەڵکی کوردستان دروست بووە بەتایبەت کەسوکاری شەھیدان وپێشمەرگە، بۆیە بەداخەوە پێشمەرگە خوێن بۆ سەربەخۆی کوردستان دەرێژی وئەو جۆرە کەسانەش سوکایەتی بە پێشمەرگە دەکەن.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ھەموو جیھان شانازی بەپێشمەرگەدەکات وئەوانەش دێن بێرێزی بەپێشمەرگە دەکەن، دیارە مەبەستێکیان ھەیە ولەخۆرا ئەوسوکایەتیە بەپێشمەرگە ناکەن، بەڵام دەیانەوێت پێشمەرگە لەکەدار بکەن ولەسەرکەوتنەکانیان کەمبکەنەوە.

وتیشی: گەرەکە پێشمەرگە وکەسوکاری شەھیدان سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بکەن ولێیان بێدەنگ نەبن، بۆ ئەوەی بۆ مێژوو ریسوابکرێن وبچنە خانەی رەشدا، بۆ ئەوەی کەسی دیكه‌ وەکو ئەوانە سوکایەتی بەپێشمەرگە نەکات
Payamner-
Top