پێشمهرگه گهمارۆی شارۆچكهی باشیكیان داوه
هێزەکانی پێشمەرگە دوای ئەوەی شەڕێکی سەختیان کرد رۆژی یەکشەممە 23-10-2016 لەبەردەم باشیک یەکیان گرتەوە و ئێستاش گەمارۆی شارۆچکەکەیان داوە.
ئۆتۆمبێلە هێرشبەرەکانی پێشمەرگە خۆیان بۆ شەڕیکی قورس ئامادەکردبوو، هەرچەندە داعشیش هەرزوو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی بەکارهێنا، بەڵام سەری نەگرت و لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندرانەوە.
دوای شەش کاژێر لە شەڕەکە پێشمەگەرکان رێگای سەرەکیی نیوان باشیک و موسڵیان کۆنترۆڵکرد، ئامانجی شەڕەکەش هەر ئەمە بوو و، پێشمەرگە ئێستا نزیکترین هێزن لە دڵی داعش کە موسڵە
Payamner-
