به‌رپرسێكی پۆلیس له‌ناو كه‌ركوك هاوكاری داعش كراوه
به‌رپرسێكی پۆلیسی كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات كه له ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی مۆبایل و ئایپادی چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆیان ئاشكرابووه كه هێرشبه‌رانی هه‌ینی ڕابردوو به‌كام ڕێگادا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ركوك.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، ئاشكرای كرد كه ژماره‌یه‌ك ئامێری مۆبایل و ئایپادی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌رجه‌م مۆبایل و ئایپاده‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه، ئێستا له ژێر ده‌ستی ئه‌واندان و ته‌واوی جموجۆڵه‌كان له ئایپاده‌كه تۆماركراون و ئه‌وه نیشاندراوه كه چۆن و به كام رێگه‌دا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ركووك.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، ئاشكراشیكرد، ئه‌و چه‌كدارانه له مووسڵه‌وه جووڵه‌یان كردووه بۆ حه‌ویجه، له‌وێوه‌ش بۆ گوندی سه‌بعه نیسان و له‌وێوه‌ش بۆ سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد، دواتریش هاتوونه‌ته ناو شاری كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ناو كه‌ركووكه‌وه هاوكاریان كراوه و ئاڵای داعش بۆ ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده‌كراوه.
Payamner-
