شانەی راگەیاندنی جەنگ ئاماری ھەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵی بڵاوکردەوه
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیانراوێکدا، ئاماری ھەفتەی یەکەمی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵی بڵاوکردەوە کە تیایدا لەو میحوەرانەدا کە شەڕو پێکدادان روویانداوە، ٧٤ گوند و ناوچە لە ژێر دەستی رێکخراوی داعش دەرھێنراون و بەتەواوەتی کۆنترۆڵکراونەتەوە و ٧٧٢ تیرۆریستی رێکخراوەکەیش کوژراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "لەم ئامارەدا سەرجەم ئەو گوند و ناوچانە تۆمارکراون کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ ھێزەکانی عێراق تا ئێستا بە تەواوەتی کۆنترۆڵی کردوونەتەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا روونکراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ کە لە ژێر ناوی "ھاتین یا نەینەوا" دەستپێکردووە گوند و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان برتیین لەمانە، "باسەخڕە، بازگردان، کەبەرلی، خراپ سوڵتان، شێخ ئەمیر، شاقوولی، بەدەنەی گەورە، بەدەنەی بچووک، ئەلسرت، موھەندس ناسر، ئەلسعیویە، ئەلزاویە، دۆڵی ئەلسف، دۆڵی ئەلفج، جەدیدەی عەربییە، ئەلنەجمەی سەروو و خواروو ، کەبر ناییف، ئەلناسیە، سەید حەسەن، ئەلبیجوانیەی سەرووو خواروو، بشمانە، ئەلسرج، ئەلحود، گوندی موھەندس شەرقی، لزاگە، خالیدیە، عەین مەرمیە، ئەلبیجوانیەی سێ، ئەلدەرج، بەکری یەک، بەکری دوو، ئەلرفلە، بەرتللە، شوەیرات، مفتل، تەلوول ناسر، ئەم ئەلمناسیس، گردی ئەلشۆک، رفیلە، سەڵاحیە، سەیداوە، کارگەی گۆگردی مشراق، ئەلحیج، ئەلمەکۆک، ئەلدویزات، ئەلخەباتە، میشراق، ئەلسەفینە، نەعناعە، قەزای حەمدانیە، ھەڕارە، ئەلرەسیف، ئەلشۆرەی جەدیدە، کۆگای سووتەمەنی فێلفل، ئیبراھین خەلیل، عەدالە، کانی حەرامی، بلاوات، ئەسفیە، توەیبە، ئەبو فشکەی سەروو و خواروو، ئیخوانیە، عەین، شکی سەروو و خواروو، ئەلسەجمە، سەف ئەلتووت و تەلوول مەھار".
بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرجەم ئەو گوند و شارۆچکە و ناوچانە لە بەرەی شەڕەکانی دژبە تیرۆریستانی داعش لە میحوەرکانی باکوور و رۆژھەڵات و باشووری مووسڵ کۆنترۆڵکراوەنەتەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەنراوەکەدا کوژرانی تیرۆریستانی داعش لە ئاماری ھەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ راگەیاندووە کە لە دەستپێکردنی شەڕو پێکدادانەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا ٧٧٢ تیرۆریستی داعش کوژراون.
رۆژی دووشەممەی ھەفتەی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ دەستیپێکرد کە تەنھا سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و دژە تیرۆری عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی بە ٤٥ ھەزار چەکدار لە باشوور و ھێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژھەڵات و باکووری مووسڵ بە پشتیوانی ئاسمانی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی تیایدا بەشدارن.
Payamner-
