بریندارە رۆژھەڵاتیەكانی كەركووك لە سنە و مەریوان چارەسەر دەكرێن

بریندارە رۆژھەڵاتیەكانی كەركووك لە سنە و مەریوان چارەسەر دەكرێن

دوای ئەوەی رۆژی ٢١ی مانگ چەكدارانی داعش دزەیان كردە نێو شاری كەركووك، ھێرشیان كردە سەر ئیدارەیەكی كارەبا لە دوبز و لە ئەنجامدا سێ ھاووڵاتی كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھاووڵاتیەكای فارسی تارانیان كوشت و ٤كەسی دیكەیان بریندار كرد، بریندارەکان لە سنە و مەریوان چارەسەر دەکرێن.



دوێنێ تەرمی كوژراوان لە سنووری پەروێزخانی كرماشانەوە رەوانەی ئێران كران و بریندارانیش كە ژمارەیان ٤ كەسە، لە نەخۆشخانەكانی شارەكانی سنە و مەریوان چارەسەر دەکرێن.

دوای ئەو رووداوە ئێران سەرجەم ھاووڵاتیانی لە شاری كەركووك و نەینەوا گەراندەوە.
Payamner-
Top