ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنك كوبووه‌

ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنك كوبووه‌

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار، بیست و پێنجەمین دانیشتنی خۆی ساز كرد.

لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی 2017 كۆتایی پێ هێنا.

لە سەرەتای دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەن لیژنەی یاسایی راسپارد بڕیارگەلی باش دابڕێژێ بۆ ئەو داواكارییانەی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگەوە پێشكەشی ئەنجوومەن كراون بەمەبەستی دەنگ لەسەردانیان.

هەروەها دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا دەنگدان لەسەر پرۆژەی یاسای دەستەی گشتیی چاودێری تەرخانكردنی داهاتی فیدراڵی دوابخرێت و درێژكردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانانی ئێستا بۆ ماوەی یەك مانگ راگەیاند.
Payamner-
Top