له باره‌ی ڕووماڵی جه‌نگه‌وه چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌ركرا
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، ئه‌وه بۆ میدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕوونكراوه‌ته‌وه كه‌وا كوردستان به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت كه پێویست ده‌كات هه‌موولایه‌ك به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: "ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، چالاكی و كاره‌كانتان له ناو بازنه‌ی گه‌رمی ڕووداوه‌كاندایه، بۆیه به پێویستمان زانی په‌یامی وه‌زاره‌تی ڕوشنبیری و لاوانتان پێشكه‌ش بكه‌ین، كه بریتین له‌و ڕێكاره یاسایی و دروستانه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بن به هۆكارێكی تری گرنگ بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانتان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه چه‌ند خاڵێك، خراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌بێت میدیاكان له به‌ره‌كانی جه‌نگ پابه‌ند بن پێیه‌وه و پارێزگاری لێ بكه‌ن، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتمان و پاراستنی وره و گیانی به‌رگری پێشمه‌رگه
خاڵه‌كان:
1- دوور كه‌وتنه‌وه له هاندانی توندڕه‌وی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی به پێچه‌وانه‌ی میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به میدیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراقیشه‌وه، كه خۆی له (تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراق) دا ده‌بینێته‌وه.
2- خۆپاراستن له ڕووماڵكردنی زانیارییه سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به ژماره‌ی پێشمه‌رگه و جۆری چه‌ك و شوێنی جوگرافی باره‌گا هه‌میشه‌ییه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه نه‌بادا دوژمنانی كوردستان له دیوی سنووره‌وه ئه‌م زانیارییه سه‌ربازییانه بقۆزنه‌وه.
3- له كاتی ڕووماڵی ڕاسته‌وخۆی به‌ره‌كانی جه‌نگدا پێویسته (په‌یامنێرانی جه‌نگ) خۆیان له كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بپارێزن و هه‌وڵده‌ن گردبوونه‌وه له ده‌وری مایك و كامێرهكانیان نه‌ده‌ن، چونكه ڕووماڵی ڕاسته‌وخۆ باشترین ڕووماڵ و (ره‌سه‌د) ی سه‌ربازیه بۆ دووژمنانی ئه‌ودیوی سنووری كوردستان.
4- بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر (په‌یامنێرانی جه‌نگ) پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه مه‌یدانییه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی میدیاكارانه، هه‌روه‌ها پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌كاتی پێویست دا هاوكاری (په‌یامنێرانی جه‌نگ) بكات به‌تایبه‌تی له كاتی پێكان و زامداربوون یان ونبوون و جێ‌مان له شه‌ڕگه‌دا .
5- دابینكردنی كه‌ل و په‌لی په‌یوه‌ندیكردن و سه‌لامه‌تی بۆ میدیاكاران وه‌كو (كاله و پۆستالی گونجاو، كڵاو و خوده‌ی ئاسن، ئیله‌گی گولهبهند، مه‌تاره‌ی ئاو و خواردنی قوتوكراو، نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه، قیبله‌نما و هه‌ندێك دا‌و و ده‌رمانی فریاكه‌وتنی خێرا).
6- پێویسته هه‌موو ئه‌و میدیاكارانه‌ی كه وه‌ك (په‌یامنیری جه‌نگ) له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه‌سانێك بن مه‌رجی دلێری، له‌شساغی، وریایی و خێرایی له بڕیاردانی تێدا بێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك بێت بتوانێت له‌بار و كه‌شی تایبه‌ت و ناله‌باردا كاربكات.
7- پێویسته (په‌یامنیری جه‌نگ) پێشتر خولی مه‌شق و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی جل و به‌رگ، كه‌ل و په‌لی سه‌لامه‌تی و فریاكه‌وتنی خێرا و هه‌ڵبژاردنی سه‌لامه‌ترین شوێن بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان بۆ بكرێت، چونكه گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵی دروست چه‌ند گرنگ بێت ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌وانیش ده ئه‌وه‌نده گرنگتره .
8- داواكارین له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆیان و ده‌زگا و لاپه‌ڕه‌كانیان دوور بپارێزن له‌و گرته و دیمه‌نه سامناكانه‌ی كه سه‌ربڕین و گولهبارانكردن و توندوتیژی له ڕاده‌به‌ده‌ری گروپه توندڕه‌وه‌كانی تێدایه، چونكه ئامانجی تیرورستان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نانه، دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و تۆقاندنی خه‌ڵكه و كوشتنی ئیراده‌ی بهرگریكردنیانه.
9- له‌كاتی دیلكردنی یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی (په‌یامنیری جه‌نگ) پێویسته ده‌زگاكان به‌هاوكاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاگاداری خاچی سووری نیوده‌وڵه‌تی (ICRC) بكه‌نه‌وه.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ (په‌یامنیری جه‌نگ) و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان.
باس‌نیوز
