پارتی: باشترین بژاردە ئەوەیە کە گۆڕان خۆی لە حکوومەت بکشێتەوە
پاش ئەوەی چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویان کردەوە کە نەوشیروان مستەفا، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی ئاراستەی سەركردەكانی بزووتنەوەكەی كردووە و داوای كردووە، ئامادەكاری بۆ كشانەوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكان بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 24\10\2016، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “دروستترین کار ئەوەیە کە گۆڕان لە حکوومەت بکشێتەوە و ببێتە ئۆپۆزسیۆنێکی مەعقوول، چونکە لەناو حکوومەت هیچیان پێ ناکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "گۆڕان پاڵەوانی زمان و کۆڵەواری دەستن، نیشانیان دا کە ئەو قسە زلانە ئاستەنگ بۆ حکوومەت دروست دەکەن، بۆیە باشترین کار ئەوەیە کە نەوشیروان مستەفا بڕیار بدات، گۆڕان لە حکوومەتە خۆجێییەکان بکشێتەوە، چونکە بەو قسەزلانە و بەو منداڵە وردانە حکوومەت بەڕێوەناچێت".
باسنیوز
