فەرماندەیەك: لەبارەی فڕۆكەكانەوە گلەییمان گەیاندە هاوپەیمانان

 فەرماندەیەك: لەبارەی فڕۆكەكانەوە گلەییمان گەیاندە هاوپەیمانان
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێما بۆ ئەوە دەكات كە هاوكاری فڕۆكەكانی هاوپەیمانی وەك پێویست نەبووە، بۆیە گلەییان گەیاندوتەوە لایان و ئەوانیش بەڵێنی چارەسەریان داوە.

عەمید بەهرام دۆسكی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشیك، ڕایگەیاند: "لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هێرشەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، فڕۆكەی هاوپەیمانان وەك پێویست نەبوون، بۆیە گلەییمان گەیاندە هاوپەیمانان".
ئەو فەرماندەیە، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوان بۆیان ڕوون كردینەوە كە گرفت لە شێوەی هەماهەنگی و هونەری هەبووە، بەڵام چارەسەركراوە".

گوتیشی: "ڕۆڵی فڕۆكەی هاوپەیمانان یەكلاكەرەوەیە و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ١٠٠ چەكداری داعش كوژراون، بە هاوكاری فڕۆكەی هاوپەیمانان بارەگاكانی داعش لە میحوەری باشیك، تەلسقۆف و ناوەران وێرانكراوە"














باسنیوز
Top