کەرکووک.. ژمارەیەک داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 24/10/2016، لە چالاکییەکی ھێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و ھێزەکانی لیوای 140 و 1144ی پێشمەرگە، لە گوندی سەیادەی سنووری پارێزگای کەرکووک 15 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک، گوتیشی: "ھەندێک لەو دەستگیرکراوانە ئاسەواری گوللە بە جەستەیان و خوێن بە جلوبەرگەکانیان دیار بوو، ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لە گەڵدا دەکرێت".
باسنیوز
