عیسمەت ڕەجەب: پلانی دووەمی داعش شكستی هێنا

 عیسمەت ڕەجەب: پلانی دووەمی داعش شكستی هێنا
بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئەوە دەخاتەڕوو كە پلانی دووەمی داعش بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، شكستی هێناوە و چەكدارێكی زۆریان لێ كوژراوە.

عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕایگەیاند: "پلانی یەكەمی داعش بەهێزكردنی سەنگەرەكانیان بوو بە جۆرێك لە دەرەوەی سەنتەری شار و لە ناوسەنتەری شار، بۆ وەڵام دانەوەی هێرشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بازگەی سەربازییان دروستكردبوو، بەڵام لە هەنگاوی یەكەم پێشمەرگە لە سێ میحوەری گەورە هێرشی كرد و ئێستا لە نزیك سەنتەری شاری مووسڵە".

بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "داعش پلانی دووەمی هەبوو، ئەویش هێرشكردن بۆ شاری كەركووك و كەم كردنەوەی فشار لەسەر مووسڵ بوو، بەڵام ئەویش شكستی پێكهێنراوە و دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە سەركردەیەكی داعشیان لە میحوەری باشیكدا و بەناوی مەشعەل موحسین سالم كە بە حاجی كاروان ئەبوكەڕارەییە ناسراوە، كوشتووە، ئەو سەركردە تیرۆریستە بەرپرسی سەربازگەی خالیدی كوڕی وەلید بووە".












باسنیوز
Top