پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لە عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە

 پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لە عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە
پڕۆژەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2017 خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت و پشكی هەرێمی كوردستان وەك خۆی لە بودجەی گشتی عێراق دەمێنێتەوە.

د. تاریق گەردی، جێگری سەرۆكی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 23\10\2016، پڕۆژە یاسایی گشتی میزانیەی حكوومەتی عێراق، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەپێی ماددەی یەك لە داهاتی گشتی حكوومەت، بۆ ساڵی 2017 بە 719 ترلیۆن دانراوە و بەپێی ئەو داهاتەی كە هەیە، پشكی لە %17 بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە".

جێگری سەرۆكی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لەبەرانبەر ئەو پشكە، پێویستە هەرێمی كوردستان، 250 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان و 300 هەزار بەرمیلیش لە كێڵگەكانی كەركووك، بداتە بەغدا".
گوتیشی: "هەفتەی داهاتوو ئەم پڕۆژەیە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت".











باسنیوز
Top