هەولێر.. کێشە بۆ کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکان دروست دەبێت

 هەولێر.. کێشە بۆ کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکان دروست دەبێت
ماوەیەكە لە شاری هەولێر كارنەكردنی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل بڵاو بووەتەوە، کلیلسازەکانیش سەرهەڵدانی ئەو گرفتە بۆ دانانی ڕادارێکی ئەمەریکییەکان دەگێڕنەوە کەلە سەرەتای پڕۆسی ئازادکردنی مووسڵەوە دیانناوە.

سامان محەمەد، وەستای كۆنتڕۆڵ و سویجی ئۆتۆمبێڵە، ڕایگەیاند: "نزیكەی مانگێكە ئەو گرفتە هەیە، بەرلە مانگێك ماوەیەك پەیدا بوو، دواتر چاك بووەوە، بەڵام لەگەڵ دەسپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، دەستی پێكردەوە، زۆربەی زۆری ئۆتۆمبێڵەكان گرفتی كۆنتڕۆڵیان بۆ دروست بووە و كۆنتڕۆڵەكان وەستاون، بەتایبەت ئۆتۆمبێڵەكانی جۆری تۆیۆتا، ڕۆژانە زیاتر لە 40 شۆفێری ئۆتۆمبێل سەردانمان دەكەن و دەڵێن كۆنتڕۆڵ و سویجمان تێكچووە".

ئەو وەستایە ئەوەشی خستەڕوو: "گوایە تاوەرێك لەناو فڕۆكەخانەی هەولێر دانراوە، ئەم گرفتەی دروست كردووە، بەتایبەت لەگەڵ لێدانی مووسڵ، جار وایە سەعاتێك خەریكی ئەوەین كە پڕۆگرامی یەك كۆنتڕۆڵ بكەینەوە، دەبێ چەند كۆڵانێك بكەین بۆ چارەسەریی ئەو گرفتە، بەڵام ئێستا بۆ تۆیۆتا، ئاڕمەكەی بە شوێنی لەمسەكەوە دەنێین، یان سویجی ئێمێرجنسی بەكار دێنن، بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەنتێنیان لاوازە و شەپۆڵی تاوەرەكە زۆر كاریگەریی لەسەر هەیە".

گوتیشی: "پێشتر بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانەی ئەنتێنیان لاواز بوو گرفتیان لەژێر تاوەری تەلەفۆن هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو تاوەرە شەپۆڵی زۆر بەهێزە و هەموو ئۆتۆمبێلێكی گرتوەتەوە، بۆیە دەبێت هەموو كات سویجی ئێمێرجنسی لای شوفێرەكەی بێت، ئەگەرنا دەبێت چاوەڕێ بكات تا ئەو شەپۆڵە نەمێنێ، ئەمەش لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگۆڕێت".













باسنیوز
Top