پێنجوێن.. بانک بایکۆتی شکاند و مووچەی دابەش کرد
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری بانکی پێنجوێن، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو، بەھۆی داواکاری فەرمانبەرانی بانکەکەمانەوە، کە داوای گۆڕانکاریی لە لیستی مووچەکانیان و پێدانی لەکاتی خۆیدا کرد، فەرمانبەرانمان بایکۆتیان کرد و بەو ھۆیەشەوە ھیچ مووچەیەک دابەش نەکرا".
بەڕێوەبەری بانکی پێنجوێن، ئەوەشی ڕوونکردەوە: "بەڵام توانراوە مووچەی مانگی ھەشتی مامۆستایان، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، دابەش بکرێت".
گوتیشی: "بەھۆی شکاندنی بایکۆتەوە، بەردەوام دەبین لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانەی کە بەپێی لیستی ڕاگەیاندراویی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە".
باسنیوز
