بەرپرسێکی پارتی: پێشمەرگە بەچاو ناو شاری مووسڵ دەبینێت

 بەرپرسێکی پارتی: پێشمەرگە بەچاو ناو شاری مووسڵ دەبینێت
بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، دوایین هەوڵی داعش کۆکردنەوەی هێز بووە لە بەعاجەوە بۆ شەنگال و دەیانەوێت شەڕ لە سەنتەری شاری مووسڵ دوور بخەنەوە.

وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “بۆ ئەوەی شەڕ لە سەنتەری شاری مووسڵ دوور بخرێتەوە، داعش هێزێکی زۆری لە بەعاج کۆکردووەتەوە و بەرەو شنگال هێرشی کردووە کە لە ئەنانجامی هێرشەکەدا 9 هەمەریان تێکشکێنراوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە سنووری باشیک، درەنگانی شەوی ڕابردوو (22\10\2016)، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە حوکمی چاو، ناو شاری مووسڵی بینیوە و یەکجار لە سەنتەری شارەکە نزیک کەوتووەتەوە، بۆیە داعش دەیەوێت بەهەر جۆرێک هەیە، ئەو شەڕە لە سەنتەری مووسڵ دوور بخاتەوە". گوتیشی: ”بەشێوەیەکی گشتی، سنووری پێشمەرگە و داعش لە دوای گرتنەوەی ناوەران و باشیک، 8 کیلۆمەترە و لەهەندێک شوێندا پێشمەرگە زۆرتر چووەتە پێشەوە".













باسنیوز
Top