فڕۆکە تورکییەکان بارەگاکانی پەکەکە لە دەڤەری مزووری باڵا بۆردومان دەکات

 فڕۆکە تورکییەکان بارەگاکانی پەکەکە لە دەڤەری مزووری باڵا بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری دەڤەری مزووری بۆردومان دەکەن و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

غەفوور مالەسواری، قایمقامی مێرگەسۆر راگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2016 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە دەڤەری مزووری باڵا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بۆردومان کردووە.

بە گوتەی غەفوور مالەسواری، بەهۆی بۆردومانەکەوە، سێ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە، کە خەڵکی شاری سۆرانن و بە مەبەستی کشتوکاڵ روویان لە ناوچەکە کردبوو.

بەهۆی کوشتنی پۆلیسێکی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە لە شارۆچکەی سورووچ لە کوردستانی باکوور لە مانگی تەمموزی 2015، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دروستبووەتەوە، کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی کوردستانی باکوور ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

گوندنشین و هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشوور چەندین جار داوایان لە پەکەکە کردووە، بارەگاکانی لە گوند و ناوچە ئاوەدانییەکان بباتە دەرەوە، بەڵام پەکەکە ئەو داوایەی هاووڵاتییان رەت دەکاتەوە.










باسنيوز
Top