سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی سەرۆك بارزانی دەکات

 سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی سەرۆك بارزانی دەکات
سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بارزانی تاوتوێی بارودۆخی سووریا و شەڕی داعش دەکات.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ ئەحمەد جەڕبا، سەرۆکی تەیاری غەدی سووریا کۆ بووەتەوە.



نەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆك بارزانی و ئەحمەد جەڕبا تاوتوێی دوایین پێشهات و رەوشی ئەمنیی و سیاسیی سووریایان کردووە و تیشکیان خستووەتە سەر ئاییندەی ئەو وڵاتە و هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکانی.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا، کە یەکێکە لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، باسی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵیان کردووە.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.






باسنيوز
Top