فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەو پلانەی سەرۆك بارزانی بۆ پێشمەرگەی دانابوو وەک خۆی جێبەجێ کرا

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەو پلانەی سەرۆك بارزانی بۆ پێشمەرگەی دانابوو وەک خۆی جێبەجێ کرا
فەرماندەی گشتی میحوەری ناوەران ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو نەخشە سەربازییەی فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کردبوو، وەک خۆی جێبەجێ کرا و تا ئەو شوێنەی سنووری پێشمەرگە بێت، ڕاناوەستین.



ئەمڕۆ دووشەممە 24\10\2016، سەربەست تڕوانشی، بەرپرسی محیوەری ناوەران ڕاگەیاند: “ئەو نەخشە سەربازییەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە بۆ سێ میحوەرەکەی دیاری کردبوو، وەک خۆی جێبەجێ کرا و بەسەرکەوتوویی توانرا سەرکەوتنی گەورە بەسەر داعش تۆمار بکرێت”.



ئەوەشی ڕوون کردەوە: “داوامان لە هێزی هاوپەیمانان کردووە، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن و بە چڕی بنکە و بارەگاکانی داعش بۆردومان بکەن و هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ پێشمەرگە هەبێت". گوتیشی: ”تا شوێنێک سنووری کوردستان بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشرەوی تێدا دەکات و دەیگرێتەوە".






باسنیوز
Top