کەمپینێک بۆ سوپاسی قارەمانێتیی پێشمەرگەی کوردستان ڕێک خرا
سەوری نەسرەدین، سەرۆكی كەمپینی (سوپاس پێشمەرگە) ڕاگەیاند "لە برانبەر ئەو قوربانییەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەگشتی و ئەم سێ ساڵە بەتایبەتی پێشمەرگەكانی كوردستان دەیدەن و بەردەوامیش خاكی كوردستان دەپارێزن، ئەوا پێشمەرگەی كوردستان بووەتە سیمبۆلی بەرگریكردن و قوربانیدان، ئەم کەمپینەمان بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگە ڕێک خستووە."
لە درێژەدا گوتیشی "دەبێت بە كردەوە سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە بكرێت، بۆیە ئەم كەمپینەمان ڕاگەیاندووە كە بریتییە لە وێنەی هاووڵاتیانی كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانەوە بە لۆگۆی (سوپاس پێشمەرگە)وە و پاشانیش وەك فۆڕمێكی سوپاسگوزاری پێشكەش دەكرێت."
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو سوپاسكردنە هەم لەڕێگەی وێنەی كەسەكانەوە دەكرێت هەمیش لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەبێت، بەڵام سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە."
ئەم چالاکییەی (سوپاس پێشمەرگە) لەكاتێك دایە ماوەی هەشت ڕۆژە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەژێر چاودرێی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵدا دەكەن و زۆر كەمتر لەو ماوەیەی بۆیان دیاری كرابوو، گەیشتوونەتە ئامانجەكانیان.
باسنیوز
